بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی، بانکی ڕافیدەین وەرگرتنی ڕاستەوخۆی دیناری عێراقی و پێدانی دۆلاری ڕاگەیاند، کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەست پێدەکات، لە ڕێگەی ستێجی ئەلیکترۆنیەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەکردووە"وەرگرتنی دینار، پێدانی دۆلار لە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، و ئەو لقانەی کە دیناریان تێدا دادەنرێت بریتین لە (لقی شەقامی فەلەستین - گۆڕەپانی فیردوس - مشتال - خولی ئەفسەران - محیت - رافیعی - معریفە).