بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێنمایی دەركرد بە پێداچوونەوەی ئەو بڕەی لەمووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و پاراستنی كۆمەڵایەتیدا كەمكراوەتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوزمەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنچشەممە، سەرۆكایەتی دانیشتنی لیژنەی جێگیركردنی مووچە و حیسابی گەنجینەی یەكگرتووی كرد، كە تیایدا هەریەك لە پارێزگاری بانكی ناوەندی و وەزیری دارایی و ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران و بەڕێوبەرانی گشتی بانكەكانی رافیدەین و رەشید و بانكی بازرگانی عێراقی و نوێنەری دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی ئامادەبوون.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لەدانیشتنەكەدا حیسابی گەنجینەی یەكگرتوو و جێگیركردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەموو فەرمانگەكانی دەوڵەت و جێبەجێكردنی سیستەمی پێدانی ئەلیكترۆنی (pos) تاوتووێكران، هەروەها گفتوگۆكرا سەبارەت ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیەكی ڕاوێژكاری جیهانی و باشتركردنی رەوشی بانكە دواكەوتووەكان.
هەروەها گفتوگۆكرا لەسەر كۆمپانیەكانی پێدانی ئەلیكترۆنی و هەڵسەنگاندنی كارەكانیان، و دانیشتنەكە زۆر راوەستا لەسەر بابەتی ڕێژەی بڕینی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و پاراستنی كۆمەڵایەتی لەئەنجامی واژۆكردنی گرێبەستەكانی رابڕدوو لەنێوان بانكەكان و ئەم كۆمپانیانە كەستەمێكی روون هەیە لەسەر هاوڵاتیان.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك وەزیران داوایی كرد پێوەری نوێ ئامادەبكرێن و كردنەوەی دەرگای ڕكابەرایەتی نێوان كۆمپانیەكانی پێدانی ئەلیكترۆنی كەژمارەیان 16 كۆمپانیایە بكرێتەوە و گرێبەست لەگەڵ ئەو كۆمپانیانە بكرێت كەباشترین خزمەت و بەكەمترین خەرجی پێشكێش بەهاووڵاتیان بكەن.
هەروەها سودانی رێنمایی دەركرد كە چاودێری كاری ئەو لیژنانە بكرێت كەپێكهێنراون بۆ دیراسەكردنی ڕێژەی گوژمەی ئەو پارەیەی كەلەمووچەی سوودمەندان دەبڕدرێت لەكاتی راكێشانی مووچە یان هەر خزمەتێكی دیكە. هەروەها بڕیاری دا هەموو كۆمپانیەكانی پێدانی ئەلیكترۆنی تایبەتمەند بەجێگیركردنی مووچەی فەرمانبەران و سوودمەندان بخرێنە ژێر چاودێری و ناو بواری ڕكاربەراتی، جەختیشیكردەوە: كەنابێت فەرمانبەر بارمتەی لایەنێكی تر بێت.
هەروەك سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لەدانیشتنەكەدا دووپاتیكردەوە كەسیستەمی گەنجینەی یەكگرتوو دەبێتە هۆی دانانی سنوورێك بۆ گەندەڵی.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە دانیشتنەكە جەختی لەگرنگی حیسابی یەكگرتوویی حكومەت كردەوە كەدەرفەت دەدات رەسیدی راستەقینەی حكومەت رۆژانە بزانرێت بۆ دیاركردنی خەرجیەكانی، لەجیاتی دابەشكردنی بەسەر چەند حیسابێك، هەروەها حیسابەكان دەپارزێت و ئەوانەی دووبارەش رەش دەكاتەوە.