كەركوك پلانی زیادكردنی گەشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بۆ 3 وڵاتی عەرەبی ئاشكرادەكات

ناوخۆ
  • 2-03-2023, 21:06
  • +A -A

    بەغداد - INA
    راكان سەعید جبوری پارێزگاری كەركوك ئەمرۆ پێنجشەممە، ژمارەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی پارێزگاكەی ئاشكراكرد كە لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو كرایەوە و لەپلانیدایە ژمارەی گەشتە دەرەكییەكان بۆ 3 وڵاتی عەرەبی زیادبكات.
    جبوری بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ژمارەی گەشتەكان لە كاتی كردنەوەی فرۆكەخانەی كەركوك تا ئەمڕۆ زیاتر لە 320 گەشت و نیشتنەوەی كۆمپانیای ئاسمانی عێراق و هێڵی ئاسمانی توركیا و كۆمپانیاكانی دیكە بووە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە ڕێگا و ئاراستەی گەشتەكان بۆ (ئەنقەرە و ئەستەمبوڵ و مەدینە بۆ گواستنەوەی عەمرەكاران، جگە لە پارێزگای بەغدای پایتەخت و بەسرە) بووە.
    وتیشی: گەشتە ئاسمانییەكان بەدرێژایی هەفتە بەردەوامن و پلانێكیش هەیە بۆ زیادكردنی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەكان پێش هاوین بۆ وڵاتانی ئوردن و ئیمارات و لوبنان و بەم نزیكانە كاری گواستنەوەی بارە ئاسمانیەكانیش ئەنجام دەدرێت.
    ئاماژەی بەوەشدا: فڕۆكەخانەكە خزمەتی زیاتر لە 20 هەزار سەرنشینی پارێزگاكە و پارێزگاكانی هاوسنور كردووە، جگە لە وەرگرتنی بەردەوامی گەشتە ئاسمانییەكانی شاندەكانی فەرمی و سەربازی و حكومی.
    جبوری ئەوەشی وت: فڕۆكەخانەكە خزمەتی زیاتر لە (3.5 ملیۆن) دانیشتووی پارێزگای كەركوك و پارێزگاكانی دیكەی دەوروبەری دەكات و بەشدارییەكی بەرچاوی كردووە بۆ بوژاندنەوەی واقیعی ئابووری و پیشەسازی و وەبەرهێنان.
    راشیگەیاند: كاری فڕۆكەخانەكە لەسەر ڕێگایەكی ڕاست و لەژێر چاودێری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنیدایە، فڕۆكەخانەكە بە ڕووكاری كەركوك دادەنرێت لەگەڵ جیهان و بەندەرێكی گرنگی نێودەوڵەتی و یەكێك لە كۆڵەكە هاوبەشەكان لە نێوان هەموو پێكهاتەكانی پارێزگاكەدا.
    دووپاتیكردەوە: كە كردنەوەی فڕۆكەخانەكە بەشێكی گرنگ و سەرەكیە و پشتیوانی لەجێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و گرنگیدان و كۆششی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران دەكات، پەرۆشە بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ سەرجەمی گەلی عێراق و كەركوكیش شایەتی ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیری ئەمنی گرنگ دەدات.