بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتنی لیژنەی نیشتمانی باڵای ئاوی كرد و رێنمایی دەركرد بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ روبەروبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا و قەیرانی كەمی ئاو.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتنی لیژنەی نیشتمانی باڵای ئاوی كرد، و لەدانیشتنەكەدا هەریەك لە وەزیرانی سەرچاوەئاوییەكان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكان و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتە كەرتییەكان و نوێنەرانی ئەنجومەنی ڕاوێژكاران ئامادەبوون.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لەم دانیشتنەدا باس لەكەمی ئاوی عێراق و كاریگەرییەكانی لەسەر واقیعی مرۆیی و كشتوكاڵی كرا، میكانیزمەكانی پشتیوانیكردن لەوەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو لەپلانەكانیدا بۆ چارەسەركردنی كەمیی ئاو باسكران ، هەروەها تاوتوێكردنی ئەو پرۆژانەی كەتوركیا لەسەر ڕووبارەكانی دیجلە و فورات، كۆرسە ئاوییە هاوبەشەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دایاناوە، لەگەڵ دابەشكردنی پشكی ئاو بەسەر پارێزگا بەرهەمهێنەرەكان و دروستكردنی بەنداوی نوێ لە هەرێمی كوردستان تاوتوێكران.
هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سودانی جەختی لەوە كردەوە: كەمی ئاو قەیرانێكی جیهانییە نەك تەنیا بۆ عێراق، هەروەها نابێت تەنیا لەلایەن وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاویەكانیەوە بخرێتە بەر باس و پێویستە بەزوویی بڕیارەكان جێبەجێ بكرێن بۆ ئەم مەبەستە. ئاماژەی بەوەشدا: كە چارەسەری یاسایی و جێبەجێكاری هەیە كە پشت دەبەستێت بە دیالۆگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، و هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لەم بوارەدا.
هاوكات سەرۆك وەزیران پێویستی كاركردن لەسەر بەڕێوەبردنی ئاو بەشێوەیەكی پیشەیی و بیركردنەوەو گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕووبەرووبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا دووپاتكردەوە، هەروەها وتی: دەبێ كار لەسەر چەند چارەسەرێك بكرێت بۆ كەمكردنەوەی قەیرانی كەمی ئاو و كاریگەرییەكانی لەسەر واقیعی كشتوكاڵی لەوانە پەنابردن بۆ تەكنۆلۆژیا، لە ئاودێریدا دووبارە بەكاری بهێنرێتەوە و لە ئاوی ڕووبارەكان دایبەزێنن.
هەروەها لەدانیشتنەكەدا گفتوگۆ لەسەر پلانی كشتوكاڵی و ئەو ئاستەنگانەی كەڕووبەڕووی دەبنەوە كرا ، بڕیارێكدرا بۆ پێدانی قەرز بەو جوتیارانەی كە میكانیزمی ئاودێریی مۆدێرن بەكاردێنن، و پشت دەبەستن بە ئاودێری پاك.