بەغداد - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمرۆ پێنجشەممە، داوای لەكۆمپانیا چینییەكان كرد هاوبەشی بكەن لەگەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری عێراق.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەندەلاوی بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار هەیسەم فەهد لەگەڵ شاندێكی كۆمپانیای SRPGی چینی كۆبووەوە و جەختیی كردەوە كە عێراق وڵاتی دەرفەتی وەبەرهێنانە،و داواشی لەكۆمپانیا چینییەكان كرد كەهاوبەشی بكەن لەگەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری لە عێراق لەڕێگەی كێبڕكێكردن بۆ هەلی وەبەرهێنان بەتایبەتی لەكەرتی خانووبەرە و ڕێگاوبان و پردەكان.
ئەلمەندلاوی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پێویستە عێراق سوود لەئەزموونە زەبەلاحەكەی چین لە كەرتی رێگاوبان و پرد وەربگرێت كە یەكێكە لەگەورەترین ئەزموونە سەركەوتووەكان لەسەر ئاستی جیهانی، و داواشی لە كۆمپانیای SRPG كرد سوود لە دەرفەتەكانی وەبەرهێنان لە عێراق وەربگرێت.