بانكی ناوەندی هۆشداری دەدات لە ساختەكاری بە بیانووی ناردنی یارمەتی بۆ ڕێكخراوە مرۆییەكان

ئابوری
  • 2-03-2023, 18:58
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، هۆشداریدا لە ساختەكاری بە بیانووی ناردنی یارمەتی بۆ ڕێكخراوە مرۆییەكان.
    بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هۆشداری دەدات لە كەیسی ساختەكاری كە لەلایەن لایەنە نەناسراوەكانەوە ڕێكخراوە و بانگەشەی ناردنی یارمەتی بۆ ڕێكخراوە مرۆییەكان دەكەن.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە: ئەو لایەنانە داوا لەو كەسانە دەكەن كە پەیوەندیان پێوەدەكەن بۆ كردنەوەی حسابێك لە بانكی ناوەندی عێراق یان یەكێك لە بانكەكانی عێراق، لەگەڵ پێدانی كرێی گواستنەوە بۆ ئەو هاوكارییانە، دواتر ئاگاداردەكرێنەوە كە ڕێوشوێنەكان پێویستی بەكات لەبانكی ناوەندی عێراقەوە هەیە یان گواستنەوەیان بلۆك كراوە.
    بانكەكە داوای لە هاوڵاتیان كرد، كە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە كردارانە نەكەن.