بەغداد - INA
سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند: سیاسەتی هەرێم پشتیوانی لەحكومەتی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی دەكات و ئاماژەی بەوەشدا: كە بەغدا قووڵایی ستراتیژیی كوردستانە.
نێچیرڤان بارزانی لە میانەی دووەمین كۆنفرانسی دیالۆگی هەولێردا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: سیاسەتی ئێمە لە كوردستان ئەوەیە كە پشتگیری لە حكومەتی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی بكەین، و وتیشی: سەرۆك وەزیران ئارەزوویەكی هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و داواشی لە لایەنە سیاسییەكان كرد كە پشتگیری سودانی بكەن لە جێبەجێكردنی بەرنامەی وەزارییەكەی.
راشیگەیاند: بەغداد قوڵی ستراتیژی ئێمەیە و چارەسەركردنی كێشەكانمان لەگەڵیدا زەمینە خۆش دەكات بۆ سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و ئابووری لەسەرانسەری عێراقدا.
ئاماژەی بەوەشدا: كەش و هەوایەكی ئیجابی هەیە لە هەموو ئاستەكاندا كە لە پەیوەندی نێوان هەردوولادا زاڵە و هیچ دەرفەتێك بۆ كۆتایی پێهێنانی لە دەست نادەین و پەیوەندی دوولایەنەیشمان تەواوكارییە.
هاوكات رونیكردەوە: هەماهەنگییەكی زۆر لەنێوان هەردوولادا هەیە كە بوەتە هۆی گورزوەشاندن لە چەتەكانی داعش و چارەسەكردنی مەترسیەكانی ، وتیشی: هەوڵ هەیە بەم نزیكانە بودجەی گشتی لەئەنجومەنی وەزیران پەسەند بكرێت.
نێچرڤان بارزانی لەوتارەكەیدا سەبارەت بەقەیرانی وزەی جیهانی ئاماژەی بەوەدا: كە عێراق سەرچاوەی وزەی هەیە كە دەتوانێت كێشەكانی نەبوونی پێداویستی لەهەندێ وڵاتی جیهان چارەسەر بكات.