ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران: هەنگاوی نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ بەشێكە لەچارەسەری خێرا بۆ كێشەكانی خزمەتگوزاری

ناوخۆ
  • 2-03-2023, 18:00
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ڕاوێژكاری ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران هیشام ریكابی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كەهەنگاوی نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ دەكەوێتە ناو چارەسەرە خێراكانی چارەسەركردنی كێشەكانی خزمەتگوزاریەوە.
    ریكابی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، دەڵێت: هەنگاوی حكومەت لە نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتووچۆ لە چوارچێوەی زنجیرەیەك چارەسەری خێرادایە بۆ ئەو كێشانەی هاوڵاتیان كە لە دۆسیەی خزمەتگوزاریدا روبەرویان بووەتەوە.
    وتیشی: ئەو پڕۆژانە لەنێو چەندین پڕۆژەدان كە لەلایەن حكومەتی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی جێبەجێ دەكرێن و لە بەرنامەی حكومەتدا دەیگرێتەوە.
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك وەزیران بە فەرمی دەستپێكردنی یەكەم پرۆژەی پاكێجی بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتووچۆ لە بەغدا ڕاگەیاند.