لیژنەی یاسای پەرلەمان هۆكاری دواخستنی خوێندنەوەی دووەمی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان روندەكاتەوە

سیاسی
  • 2-03-2023, 17:32
  • +A -A

    بەغداد - INA
    لیژنەی یاسایی پەرلەمان ئەمڕۆ پێنجشەممە، هۆكاری دواخستنی خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ڕوونكردەوە و ئاماژەی بەنیازی وەرگرتنی هاوكاری كۆمیسیۆن كرد بۆ دۆزینەوەی دارشتنێكی پەسەندی یاساكە.
    ئەندامی لیژنەكە پەرلەمانتار ئەحمەد فەواز بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بڕیاربوو ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو خوێندنەوەی دووەمی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان لەدانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا بكرێت، بەڵام كۆمەڵێك لە سەربەخۆكان داوایانكرد دوابخرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی دادپەروەرانە.
    ئەوەشی وت: مەیلێك هەیە بۆ وەرگرتنی ڕای لایەنە پەیوەندیدارەكان لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، هەروەها هەوڵ هەیە بۆ دۆزینەوەی باشترین دارشتنی یاسای هەڵبژاردن بۆ ڕاكێشانی دەنگدەرانی عێراق و قایلكردنیان بەگرنگی بەشداریكردنی كارا لەهەڵبژاردنەكاندا بەتایبەتی كە ڕێژەی بەشداریكردن لەهەڵبژاردنەكانی ڕابردوودا كەم بوو.