دەستپاكی لە بەندەری ئوم قەسەری باكور هەوڵی هێنانی كەلوپەلی پەیوەندی تەلەفۆنی هەڵدەوەشێنێتەوە

ناوخۆ
  • 2-03-2023, 17:29
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ئەمرۆ پێنجشەممە، هەوڵێكی بەقاچاغهێنانی ئامێرەكانی تەكنەلۆجیای تەلەفۆنی و زانیاری لە بەندەری ئوم قەسری باكوور پوچەڵكردەوە.
    فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: تیمی كاری بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی بەسرە، بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی شارەزایانی تەكنیكی لە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە پارێزگاكە، توانیان هەوڵێكی بە قاچاغهێنانی (19) كۆنتێنەر لە بەندەری ئوم قەسری باكوور پوچەڵبكەنەوە و دەست بەسەر كەلوپەلەكاندا بگرن، كە بریتیبوون، لە ئامێرەكانی تەكنەلۆجیای پەیوەندی و زانیاریی كە بەنیازبوون بێ ڕەزامەندی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان و دەزگا ئەمنییە تایبەتمەندەكان بهێنرێنە ناو وڵات.
    ئاشكراشیكرد: ئامێرەكان بریتین لە ئەنتینای ئاڕاستە كە لە ناو پاكێجی ئینتەرنێت، سێرڤەرەكان و كێبڵەكانی ئینتەرنێتدا كار دەكەن، هەروەها كابینەكان و باتریەكان كە لە ناو سیستەمی پەیوەندی بێتەلدا بەكار دەهێنرێن، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هێنانی ئەو ئامێرانە بۆ ناو وڵات پێویستی بە ڕەزامەندی ئەمنی و تەكنیكی هەیە پێش پرۆسەی هاوردەكردن.
    رونیشیكردەوە: مەنەفێست ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە كە مادەكانی ناو كوێنتێنەرەكان ئامێری پەیوەندی (لووت و گوێ)ە، هەروەها راشیگەیاند: كۆنتێنەرە دەستبەسەركراوەكان لە یەكێك لە گۆڕەپانەكانی پشكنیندا دانراون، هەروەها ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی بەندەر و گومرگیش كراوەتەوە كە كەرەستەكان فڕێنەدەن جگە لە دەركردنی بڕیارێك لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی دەستپاكی لەپارێزگاكە سەبارەت كەلوپەلانە.