بانكی رافیدەین سیستەمی ئەلكترۆنی دەست پێدەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تێرۆریستان

ئابوری
  • 2-03-2023, 16:41
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی رافیدەین ئەمرۆ پێنجشەممە، رایگیەیاند: دەستپێكردنی سیستەمی ئەلیكترۆنی بۆ بەرەنگاربونەوەی پارە سپیكردنەوە و پارەداركردنی تیرۆریستان.
    بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەجێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق و پابەندبوون و جێبەجێكردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان و پێداویستی و ڕێنماییەكان كە لەلایەن نوسینگەی بەرنگاربوونەوەی پارە سپیكردنەوە و پارەدانی تیرۆریستانەوە دەرچووە، بە چاودێری و سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ڕافیدەین عەلی كەریم، بەڕێوەبەری گشتی بانكەكە سیستەمی گەڕان و لێكۆڵینەوەی ئەلیكترۆنی بۆ بەرەنگاربونەوەی پارە سپیكردنەوەو هەروەها لێكۆڵینەوە ئەلیكترۆنییەكانی بەرەنگاربونەوەی پارە شوشتن و دارایی تیرۆریستان كە لەلایەن كۆمپانیایەكی تایبەتمەند و بەهاوكاری و هەماهەنگی دابەشكردنی ڕاپۆرتكردنی پارە لەبانك و بەپێی پێداویستییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان ئەنجامدراوە، كرایەوە.
    ئاشكراشیكرد: ئەو سیستەمە ئەلكترۆنییە كە بۆ یەكەمجار لە بانكەكە جێبەجێ كراوە ڕێگە دەدات بەكاربێت بۆ بەستنەوەی لیستی قەدەغەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بە ئەلیكترۆنی و زانینی ناوی ئەو قەدەغەكراوانە و پاراستنی بانك و حسابی دارایی لەكەسانی لیستی دوورخستنەوە بەمەبەستی چاودێریكردنی مامەڵەی دارایی گوماناوی و ڕاپۆڕتكردنیان بۆ دەزگای بەرنگاروبنەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەدانی تیرۆر، كە پەیوەندی بە وەرگرتنی ڕاپۆرت و داتای داراییەوە هەیە لە ڕێگەی پەیوەندی ئەلكترۆنی لەگەڵ هەموو قەوارەكان كە ناچارن ڕاپۆرت بدەن، چ ناوخۆ و چ نێودەوڵەتی، ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی جێبەجێكردنی یاسا و دەستنیشانكردنی گومانەكانی پارە شوشتن و دارایی تیرۆرستان.