بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كوژرانی سێ تیرۆریستی لە قەزای هیت ڕاگەیاند كە یەكێكیان پشتێنی تەقینەوەی بەخۆیەوە بەست بوو.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ، لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ، ڕایگەیاند، "پاڵەوانەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە توانیویانە سێ تیرۆریست بكوژن، كە یەكێكیان پشتێنی تەقینەوەی بەخۆیەوە بەست بوو، لە ناحیەی هیت".
ئاماژەی بەوەشكردووە، " ئەم پرۆسەیە بەپێی زانیارییە وردەكانی هەواڵگری سەربازی بووە".