بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی دووپاتیكردەوە كە شارەكانی باشوور پێویستیان بە پڕۆژەی ژێرخانی گەورە هەیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەم، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، "مەندەلاوی جەختی لەوە كردووەتەوە، لە میانی دیدارەكەیدا لەگەڵ شێخ مەزن عرێبی و شاندی یاوەری، لەسەر پێویستی لەخۆگرتنی گەشەپێدان و... گەشەپێدان لە هەموو ئەو قەزا و ناحیە و گوندانەی كە لە دەیەكانی ڕابردوودا بەدەست پەراوێزخستنەوە دەناڵێنن."
ئاماژەی بەوەشكرد، "شارەكانی ناوەڕاست و باشوور پێویستیان بە پڕۆژەی گەورە و گرنگیدانی زیاترە لە بواری پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووریدا".
جێگری یەكەم گوێی لە "دیارترین كێشەكانی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور گرت، ڕۆڵی خێڵەكانی بەرز نرخاند لە پشتیوانیكردنی سەقامگیری و گەشەپێدان لە پارێزگاكاندا" .