هەواڵگری سەربازی (15) تۆمەتباری دەستگیركرد

ئەمنی
  • 2-03-2023, 16:34
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی (١٥) تۆمەتباری لە ناوچە جیاوازەكان ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، تێیدا هاتووە، "بەپێی گەیەندراوەكە هەواڵگرییە دروستەكان لە بەشی هەواڵگری و ئەمنی (هەشتەم، دەیەم، چواردەهەم، و شانزەهەم)، و بە هاوكاریی هەواڵگری و هێزێك لە لیواكانی سەركردایەتی كە پێشتر باسمان كرد، بۆسەی توند لە ناوچەكانی پارێزگاكانی ئەنبار و نەینەوا و كەركوك دانرا." لە ئەنجامدا (١٥) تۆمەتبار لە دۆسیەی یاسایی جۆراوجۆر لە قەزاكانی كەركوك و موسڵ و ڕەمادی دەستگیركران.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، "تۆمەتباران بەپێی چوارچێوەی كارپێكراو ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون".