وەزیری ژینگە: ئەنجومەنی وەزیران پەسەندكردنی ستراتیژی تایبەت بە ماددە ئەتۆمی و تیشكدەرەكانی پەسەند كرد

ناوخۆ
  • 2-03-2023, 16:33
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، نزار ئامیدی، وەزیری ژینگە، ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاند بۆ پەسەندكردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ماددە ئەتۆمییەكان و تیشكدەرەكان، جەختی لەوە كردەوە كە هەنگاوێكی گرنگە بۆ دامەزراندنی بنكەیەكی زانستی تۆكمە لە بواری مامەڵەكردن لەگەڵ ماددە ئەتۆمییەكان وچالاكیی تیشكدەر و بەڕێوەبردنی پاشماوەی تیشكدەر لە سەرتاسەری عێراق.
    ئامێدی، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تیێدا هاتووە: "ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، بۆ پەسەندكردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ماددە ئەتۆمی و تیشكدەرەكان وەرگیراوە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندكردنی ئەو ستراتیژانە هەنگاوێكی ئەرێنی و گرنگە بە دامەزراندنی بنكەیەكی زانستی تۆكمە لە بواری مامەڵەكردن لەگەڵ چالاكییە ئەتۆمی و تیشكدەرەكان و بەڕێوەبردنی پاشماوەی تیشكدەر لە سەرتاسەری عێراق، بە پەرەپێدانی كیسەیەكی نیشتمانی كە ڕێكارەكانی چارەسەركردن و بەڕێوەبردنی پاشماوەی تیشكدەر لە عێراق بەپێی شێوازی زانستی ڕێكدەخات لە ڕووی ژینگەییەوە تەندروست و سەلامەتە."