INA یەكەم پاكێجی پڕۆژەكانی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی لە بەغدا بڵاودەكاتەوە

ناوخۆ
  • 2-03-2023, 13:52
  • +A -A

    بەغداد-INA 
    سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی گه‌ڕی یه‌كه‌می پرۆژه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و قه‌ره‌غ وباڵغی هاتۆچوو له‌به‌غدا رایگه‌یاند كه بۆ ‌یه‌كه‌م جاره‌ ئه‌م جۆره‌ پرۆژانه‌ جێبه‌جێ بكرێن.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند ،به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌، له‌ئاهه‌نگێكدا كه‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ و شاره‌وانی و ئه‌شغالی گشتی سازیكرد، گه‌ڕی یه‌كه‌می پرۆژه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و قه‌ره‌غ وباڵغی هاتۆچوو له‌به‌غدایی پایته‌خت راگه‌یاند، كه‌بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ئه‌م جۆره‌ پرۆژانه‌ رابگه‌ینرێت. 
     به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ئه‌م پرۆژانه‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سۆز وپه‌یمانانه‌یه‌ كه‌به‌گه‌لی خۆمان داوه‌، وپێشتر له‌ناو به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا له‌چوار چێوه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانمان داناوه‌، كه‌به‌شێكی سه‌ره‌كییه‌ له‌ئه‌ركه‌كانمان و له‌شایشسته‌كانی گه‌له‌كه‌مانه‌. 
     هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ به‌رێكاره‌ سه‌ره‌تایه‌كانی خێرا كرد كه‌حكومه‌ت گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربن له‌چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی قه‌ره‌غ وباڵغی، كه‌كردنه‌وه‌ی رێگا داخراوه‌كانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ و هه‌ڵگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خاڵه‌كانی پشكنین و كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی ناوه‌راستی به‌غدا و ناو ناوچه‌ی خه‌زرا له‌خۆی گرتبوو. 
     گه‌ڕی یه‌كه‌می ئه‌م پرۆژانه‌ 16 پرۆژه‌ له‌خۆ ده‌گرێت وتایبه‌تن به‌پێشخستن ودروستكردنی رێگا نوێیه‌كان وپرد و شوێنی په‌رینه‌وه‌، وگرنگترینیان ئه‌مانه‌ن: 
    • دروستكردنی پردی بانكی ناوه‌ندی كه‌شه‌قامی زه‌ها حه‌دید له‌لایی ره‌سافه‌ به‌نزیكه‌كانی گۆره‌پانی نسوور له‌ناوچه‌ی كه‌رخ ده‌به‌ستێته‌وه‌. 
    • دروستكردنی پردێكی په‌رینه‌وه‌ له‌سێ رێیانی مه‌سافی و به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م پرده‌ دوو قاته‌ به‌پردی هه‌ڵوه‌سراو و دروستكردنی تونێلێك له‌گۆره‌پانی ئه‌حمه‌د عه‌رابی. 
    • دروستكردنی پردی زه‌عفه‌رانیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیه‌ به‌رێگای دۆره‌ - یوسفیه‌ی خێرا له‌سه‌ره‌تایی شه‌قامی كۆمپانیه‌كان له‌لایی ره‌سافه‌ تا شه‌قامی حارس بن كلده‌ ببه‌سترێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ دروستكردنی پردێكی سێ لایه‌نی له‌سه‌ر رێگای دۆره‌ - یوسفیه‌. 
    • دروستكردنی رێگای خێرای محه‌مه‌د قاسم و كه‌ركووك – به‌غدا به‌رێگای گه‌ره‌كی به‌ساتین و سه‌ریدات. 
     • دروستكردنی شوێنی په‌رینه‌وه‌ی خێرای محه‌مه‌د قاسم به‌رێگای كه‌ناڵی سوپا له‌لایی رۆسته‌مییه‌ و فراوانكردنی شه‌قامی هاوته‌ریپ و دروستكردنی سێ رێیانی دوو پرد و رێكخستنه‌وه‌ی سورانه‌وه‌ی جه‌بهه‌. 
     • دروستكردنی پردێك له‌سه‌ر كه‌ناڵی سوپا بۆ به‌ستنه‌وه‌ی شه‌قامی داخل به‌ئاراسته‌ی شه‌قامی فه‌له‌ستین ( گه‌ره‌كی موهه‌ندسین). 
     • دروستكردنی پردێك له‌سه‌ر كه‌ناڵی سوپا بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ناوچه‌ی جه‌میله‌ له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی شه‌قامی جیهاد – باب ئه‌لموعه‌زه‌م. 
     • دروستكردنی پردێك بۆ به‌ستنه‌وه‌ی شه‌قامی 77 به‌سێ رێیانی قودس – عبوور. 
    • نوژه‌نكردنه‌وه‌ وپێشخستنی سێ رێیانی قورتوبه‌ ( شه‌قامی بۆر سه‌عید)
     • دروستكردنی پردێكی بۆ پێشخستنی سێ رێیانی دۆره‌ - سه‌یدییه‌ له‌سه‌ر رێگای به‌غدا – حلله‌. 
    • نوژه‌نكردنه‌وه‌ وپێشخستنی گۆره‌پانی نسوور و دروستكردنی پرد و تونێڵ وشوێنی په‌رینه‌وه‌ به‌سه‌ر هێڵی ئاسنی به‌ره‌و سێ رێیانی ئوم تبۆڵ و فراوانكردنی رێگای هاوته‌ریپ به‌ره‌و ئاراسته‌ی پرۆژه‌كه‌. 
    • نوژه‌نكردنه‌وه‌ وپێشخستنی گۆره‌پانی عه‌ده‌ن و سه‌نعا.
    • نوژه‌نكردنه‌وه‌ وپێشخستنی سێ رێیانی شاڵجیه‌ و تۆپچی.  
    • جێبه‌جێكردنی پردی ته‌لائیع وبه‌ستنه‌وه‌ی به‌شه‌قامی به‌یجیه‌ (شه‌قامی 80) له‌نزیك كۆلیژی كلتووری وتێپه‌ربوونی به‌گۆڕستانی شێخ مه‌عروف و فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌ننا. 
     • نوژه‌نكردنه‌وه‌ وپێشخستنی سێ رێیانی سه‌ربازگه‌ی ره‌شید له‌گه‌ڵ شه‌قامی خێرایی دۆره‌ ( كۆمه‌ڵگای ئه‌لمه‌شن). 
    • نوژه‌نكردنه‌وه‌ وپێشخستنی سێ رێیانی فنون جه‌میله‌.
     له‌كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داواكاری به‌و كۆمپانیانه‌ی دا كه‌له‌روویی ته‌كنیكیه‌وه‌ ئاماده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی نوژه‌نكردنه‌وه‌ وپێشخستنی گۆره‌پانی نسوور و دروستكردنی پرد و تونێڵه‌كان و شوێنی په‌رینه‌وه‌ به‌سه‌ر هێڵی ئاسنی به‌ره‌و سێ رێیانی ئوم تبۆڵ و فراوانكردنی رێگای هاوته‌ریپ له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ پرۆژه‌كه‌، وكۆمپانیه‌كانیش بریتن بوون له‌: كۆمپانیای ترانیس تیكی ئه‌ندازیاری، وكۆمپانیای كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م بۆ هێڵی ئاسنی چینی سنووردار، و كۆمپانیای ئه‌ندازه‌ی ده‌وڵه‌تی چینی سنووردار، و كۆمپانیای دروستكردنی گه‌یاندنی چینی سنوورداری نێوده‌وڵه‌تی، و كۆمپانیای رووباری زه‌رد.