رێكخراوی ئاریا له‌ سلێمانی خولی میدیای وه‌رزشی دەکاتەوە

وەرزش
  • 2-03-2023, 11:41
  • +A -A

    سلێمانی -  INA
    سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 2-3-2022 له‌هۆڵى هۆتێل داوا له‌شاری سلێمانی رێكخراوی ئاریا بۆ په‌ره‌پێدانی میدیای وه‌رزشی خولێكی سێ رۆژه‌ی بۆ میدیاكاران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرده‌وه‌.
    ئاژانسی هه‌وڵی عێرق (INA) له‌نێو هۆڵی خوله‌كه‌ ئاماده‌بوو و راگه‌یاند : ئه‌مڕۆ كاتژمێر (10) به‌یانی رێكخراوی ئاریا خولێكی میدیای وه‌رزشی به‌هاوكارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ هه‌ردوو وانه‌بێژی شاری به‌غدا وانه‌كانیان تیادا ده‌ڵێنه‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ خولی كۆمێنتاری وه‌رزشی، كۆمێنتاری به‌ناوبانگی عێراق (عه‌لی له‌فته‌) گرنگترین وانه‌ و داتا و مێژوو و چۆنیه‌تی بوون به‌ كۆمێنتارێكی ئه‌كادیمی گوته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ خولی په‌یامنێری وه‌رزشی رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی به‌ناوبانگ (عه‌مار ساتع) نوێترین و گرنگترین پێشهات و ئه‌كادیمیای په‌یامنێری وه‌رزشی ده‌ڵێته‌وه‌.
    جێگای ئاماژه‌كردنه‌ خوله‌كه‌ ئه‌مڕۆ 2-3-2023 ده‌ستی پێكردووه‌ ورۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 4-2-2023 به‌كۆتادێت،خوله‌كه‌ش چه‌ندین میدیاكاری وه‌رزشی له‌شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌شدارییان كردووه‌.