بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق داوای لە شاندی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاریی عێراق (یونامی) كرد كە فشار بخەنە سەر وڵاتانی سەرەوە بۆ ئەوەی پشكی ئاوی عێراق مسۆگەر بكەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسایی پەرلەمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ڕایگەیاندووە، "سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، عەتوان عەتوانی، پێشوازی لە بارەگای سەرەكی لە پەرلەمان، پێشوازی لە شاندێكی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عێراق (یونامی) بە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەری فەرمانگەی كاروباری سیاسی و شیكاری لە ئەركەكە مانۆج ماتیو بوو كرد ، لە كۆینەوەی نێوانیادا ئاماژەی بەوەشكرد "ئەو تەحەددایانەی بەردەم كارەكانی حكومەتی نوێ كەوتوون گفتوگۆیان لەسەر كرا، لەوانەش قەیرانی ئاو و كەشوهەوا، و ڕێگاكانی چارەسەركردنیان”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "هەردوولا باسیان لە دۆسێی پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت و گرنگی تەواوكردنی یاسای پێویست كرد بۆ پێشخستنی و بتوانێت ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی لە بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام و یەكگرتنی ئابووریدا بگێڕێت".
عەتوانی داوای لە "نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان كرد كە فشار بخاتە سەر وڵاتانی سەرەوە بۆ ئەوەی پشكی عێراق لە ئاودا مسۆگەر بكات بەپێی بنەمای هاوبەشكردنی زیانەكان لە نێوان وڵاتانی كەنار دەریاكان".