بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی، بەڵێنیدا بە تەواوەتی دابینكردنی دەرمان بۆ نەخۆشخانەكان و داخستنی دەرگاكانی گەندەڵی تێیاندا دوای پەسەندكردنی بودجەی ساڵی ئێستا، هاوكات دیاریكردنی ئەو جومگە تەندروستیانەی كە لە بیمەی تەندروستیدا جێگیركراون.
حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: "قۆناغی یەكەمی بیمەی تەندروستی لە ڕێگەی بەشی تایبەت لە وەزارەتی تەندروستی و بەشی پەرستاری ئەهلی خزمەتگوزاری پێشكەش دەكات، ئەمە جگە لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان كە لە چوارچێوەی ئەو ستانداردانەی دانراون گرێبەستیان لەگەڵ دەكرێت لەلایەن دەسەڵاتی بیمەی تەندروستیەوە."
سەبارەت بە كەمی دەرمان لە نەخۆشخانەكان، حەسناوی ڕوونیكردەوە، “دۆسێ دەرمان دواكەوتنی درێژخایەن بەخۆیەوە بینی، و پەیوەستە بە بودجەوە بە ڕێژەی 80%، و 20% پەیوەندی بە ئەدای وەزارەتەوە هەیە”، ئاماژەی بەوەشكرد، “لە بودجەی ساڵی 2021، كە لەو ماوەیەدا یەك ترلیۆن و 300 ملیۆن دینار تەرخانكرا، واتە بە نزیكەی ملیارێك دۆلار، و دەرمان و تاقیگە و تیشك و ئەوانی دیكە لەخۆدەگرێت و ئەم ژمارەیەش بەس نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "بەڵێنی بودجەی وەزارەتی تەندروستی پێدراوە بۆ كەرتی تەندروستی، هەركاتیش بەردەست بوو، وەزارەت بەرپرسیارێتی و میكانیزمی بەكارهێنان و عەقڵانیكردنی لە ئەستۆ دەگرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و مامەڵەكردن لەگەڵ شەفافیەت لە پرسی دەرمان و خزمەتگوزاری تەندروستی."
ئاماژەی بەوەشكرد، "كۆمپانیای گشتی بۆ دەرمان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تەندەرەكانی ڕاگەیاند، بۆ ئامادەكردنی گرێبەستەكان كە مەرجەكانی تێدابێت"، جەختیشیكردەوە، تەواوكردنی گرێبەستەكە لەكاتی پەسەندكردنی بودجەی ساڵی ئێستا، بۆ ئەوەی هەموو شتێك گرنگ بێت ئامادەن بۆ واژۆكردن”.
دووپاتیشی كردەوە، "لەماوەی نیوەی دووەمی ساڵی ئێستای 2023، جیاوازییەكی ڕوون لە دابینكردنی دەرمان و پێداویستی لە دامودەزگاكانی وەزارەتی تەندروستیدا دەبێت، لە ئەگەری پەسەندكردنی بودجە".