بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ئەحمەد سەحاف، ڕایگەیاند، عێراق کۆمەڵێک شوێنەواری لە سویسرا وەرگرتووە.
سەحاف، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، "عێراق کۆمەڵێک شوێنەواری عێراقی لە سویسرا وەرگرتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "پارچەکان بریتی بوون لە دوو خەنجەری برۆنزی و دوو سەری ڕم کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1000 پێش زایین، هەروەها 20 دراوی کۆن لە خەلافەتی عەباسیەکان".