بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە یاوەری ئیڤان فایق جابرۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەران سەردانی پارێزگاری نەینەوای کرد بۆ ئاگادار بوونیان لە بارودۆخی ئاوارەكان.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا رایگەیاندوە”وەزیری كۆچ و كۆچبەران بەیاوەری ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانێكیان بۆ پارێزگای نەینەوا دەست پێ كرد بەمەبەستی بەسەركردنەوەی دۆخی ئاوارەكان لەو ناوچەییە.