سودانی گەڕی یەکەمی پرۆژەکانی چارەسەرکردنی کێشەو قەرەغ وباڵغی هاتۆچوو لەبەغدای پایتەخت رادەگەینێت

سیاسی
  • 2-03-2023, 09:54
  • +A -A

    به‌غدا INA
    بڕیاروایە ئەمڕۆ پێنچ شەممە، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، گەڕی یەکەمی پرۆژەکانی چارەسەرکردنی کێشەو قەرەغ وباڵغی هاتۆچوو لەبەغدای پایتەخت رابگەینێت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانلەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نلردووە وتێدا هاتووە: 
    بڕیاروایە ئەمڕۆ پێنچ شەممە، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، گەڕی یەکەمی پرۆژەکانی چارەسەرکردنی کێشەو قەرەغ وباڵغی هاتۆچوو لەبەغدای پایتەخت رابگەینێت، ئەم هەنگاوە پشت بەستنە بەبەرنامەی حکومەت، ولەچوارچێوەی زنجیرەیەک لەراسپاردە و کۆبوونەوەکانی بەڕێزیانە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
    گەڕی یەکەمی ئەم پرۆژانە کەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ و شارەوانیەکان سەرپەرشتی دەکات، پێکهاتووە لە دروستکردنی پردە نوێیەکان و شوێنی پەرینەوە و دروستکردنی شەقام وڕێگاکانی خێرایە، لەگەڵ ئامادەکردنەوە و نوژەنکردنەوەی ژمارەیەک لەشەقامەکانی دیکە.