سەرۆك كۆمار جەخت لەسەر گرنگی فراوانكردنی ئاسۆكانی هاوكاری هاوبەشی نێوان عێراق و ئازەربایجان دەكاتەوە

سیاسی
  • 1-03-2023, 21:38
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی فراوانكردنی ئاسۆكانی هاوكاری هاوبەشی نێوان عێراق و ئازەربایجان كردەوە.
    راگەیندراوی سەرۆكایەتی كۆمار، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا، هاتووە: سەرۆك  كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لە كۆشكی سەرۆكایەتی زوگولبا لە باكوی پایتەختی ئازەربایجان لە گەڵ ئیلهام عەلیێڤ سەرۆك كۆماری ئازەربایجان كۆبووەوە".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە میانەی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئازەربایجان كردووە و لەسەر پێویستی بەرزكردنەوە و پەرەپێدانیان ڕێككەوتوون، بەو پێیەی سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاریی هاوبەش لە بواری ئابووری و وەبەرهێنان و گەشتیاری و بوارەكانی وزە، بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات بكات”.
    بەگوێرەی راگەیندراوەكە سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەشكردووە، "عێراق دوای تێپەڕاندنی زۆر تەحەددا و پێكهێنانی حكومەت، لە دۆخێكی سەقامگیری دیاردا دەژی لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری و ئەمنی".
    ناوبراو ئاماژەی بە "هەوڵەكان بۆ ئاسانكردن و ڕێكارە كارگێڕییەكان بۆ وەبەرهێنانەكان لە چوارچێوەیەكی یەكگرتوودا بە ئامانجی نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی وڵات و پێشخستنی دۆخی ئابووری وڵاتەكەی بە گشتی، هەروەها بە قەبارەی دەرفەتەكانی وەبەرهێنان كە دوای پەسەندكردنی بودجە بەدی دێت".
    سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەشكرد، "عێراق گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە بۆ باشتر، هەروەها یەكێكە لە دامەزرێنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان و پەیوەندییە دەرەكییەكانی نایاب و ناوازەن. نێوەندگیری گرنگی لەسەر ئاستی ناوچەكە ئەنجامداوە بۆ نزیككردنەوەی دیدگاكان جددیەتی حكومەتی ئێستا لە گەیشتن بە سەقامگیرییەكی هەمەلایەنە و پشتیوانی زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی بۆ گەڕاندنەوەی عێراق بۆ ڕۆڵی سەرەكی خۆی.
    بەگوێرەی راگەیندراوەكە ، سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە گرنگی هاندانی بازرگانان كرد بۆ وەبەرهێنان، داوای هەڵگرتنی قەدەغەی وەرگرتنی ڤیزەی لەسەر عێراقییەكان كرد، هاوكات هیوای سەركەوتنی بۆ لوتكەی بزووتنەوەی بێ لایەنەكان دەربڕی كە لەلایەن باكوەوە میوانداری دەكرێت.
    لای خۆیەوە ئیلهام عەلیێڤ سەرۆك كۆماری ئازەربایجان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار كرد بۆ قبوڵكردنی ئەو بانگهێشتە و بەشداریكردنی لە لوتكەی بێ لایەنەكان و جەختی لەوە كردەوە كە "سەردانەكەی سەرۆك ڕەشید دەرفەتێكە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پتەوكردن و چەسپاندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر چەند ئاستێك."
    بەگوێرەی راگەیندراوەكە سەرۆكی ئازەربایجان، ، "هیوای خۆی دەربڕیوە كە ئەو بڕوانامانەی بەخشراون بە خوێندكارانی عێراقی كە بڕوانامەكانیان لە ئازەربایجانەوە بەدەستدەهێنن، پەسەند بكرێن".
    لە كۆتایی راگەیندراوەكە هاتووە، "لە كۆبوونەوەكەدا، وەزیری تەندروستی، ساڵح حەسناوی، و بەرپرسی كاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە باكۆ، مەكی مەعموری ئامادەبوون".