بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، دووپاتی كردەوە كە عێراق لە ئێستادا بەرهەمی سەركەوتنی دیپلۆماسیەكەی دەچنێتەوە دوای ئەوەی حكومەتەكەی ئەجێندایەكی زیرەكی داڕشت كە ڕێگەی بە كرانەوەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دا كە گەیشتە لوتكەی زنجیرە سەردانی شاندە باڵاكان بۆ بەغدا.
سەحاف لە لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تیێدا ڕایگەیاند: حكومەتی عێراق كاری كردووە بۆ پەرەپێدانی كارنامەیەكی زیرەك و چۆنایەتی بۆ سیاسەتی دەرەوە، و ئەوەی دەیبینین لە جەمسەرگیری ئەرێنی شاندە دیپلۆماسییە باڵاكان كە بەردەوامبوون لە هاتنینان بۆ بەغدا".
ئاماژەی بەوەشكرد، "لەماوەی 5 مانگدا شاندەكانی ستراتیژی دوولایەنە و فرەلایەنە سەردانی عێراقیان كرد، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەو كراوەییەیە كە عێراق لەئێستادا ئەزموونی دەكات و سەركەوتنی گەورەی دیپلۆماسیەتییەكەی كە بەرهەمی كارە بەردەوامەكانی دەچنێتەوە".