بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، پێشوازی لە پلانی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران كرد بۆ ڕەخساندنی هەلی كار و باشتركردنی واقیعی پەروەردە و تەندروستی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بە هاندەر وەسفی كرد، هاوكات ستایشی كرد سپۆنسەری عێراق بۆ گفتوگۆی ناوچەیی بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی ناوچەكە.
گۆتێرێس لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو: "سەردانەكەم بۆ عێراق سەردانێكی هاوپشتی و ئومێدە بۆ ئایندەی عێراق"، ئاماژەی بەوەشكرد، "هیوایەك بۆ ئایندەی عێراق هەیە پێشكەوتن لە عێراق لە ژێر ڕۆشنایی بوونی حكومەتی نوێدا”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "نەتەوە یەكگرتووەكان پاڵپشتی هەوڵەكانی حكومەتی عێراق دەكات بۆ بەرەوپێشبردنی مافەكانی مرۆڤ و هەمەچەشنكردنی ئابووری و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە نەوت"، هاوكات ستایشی هەوڵەكانی حكومەتی عێراق دەكات بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی لە كەمپی هۆڵ و پەیامێكی لە ئۆردوگای هۆڵەوە ناردووە بەغدا بۆ هەموو وڵاتان هاوڵاتی خۆیان لە كەمپەكە بگەڕێننەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراقدا لە پێشینەی كارەكانە و دەبێت چارەسەری ئەو بارودۆخە ئابوورییەی كە خۆراك دەدات بە تیرۆر بۆ ڕێگریكردن لە گەڕانەوەی".
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشوازی لە "پلانی سەرۆك وەزیران كرد، كە بە هاندەرێك وەسفی كرد بۆ ڕەخساندنی هەلی كار و باشتركردنی پەروەردە و تەندروستی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی"، ئاماژەی بەوەشكرد، "سودانی سوورە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی گۆڕانی كەشوهەوا وقەیرانی ئاو."
گۆتێرێس "پشتیوانی بۆ پلانەكانی حكومەت بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی عێراق" دووپاتكردەوە، داوای جێبەجێكردنی خێرای ڕێككەوتنی شنگال دەكات، بەتایبەتی دوای باشتربوونی دۆخی ئەمنی لەوێ.
گۆتێرێس پاڵپشتی خۆی بۆ دەستپێشخەرییەكانی حكومەتی عێراق لە كۆنفرانسی بەغدا 1 و 2 و بەستنی چاپی سێیەمیشی دەربڕی و ستایشی سپۆنسەری عێراقی كرد بۆ دیالۆگی هەرێمی بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی هەرێم.