هەولێر _INA
ئەمڕۆ چوارشەممە نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند له هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر و سه‌رۆك وه‌زيران پێشووترى عێراق، دۆخى سياسيى عێراق، كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عێراقيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى له‌بار و به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا و سه‌ردانى شاندى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له پێويستيى هاريكارى و كارى پێكه‌وه‌يى لەنێوان هێزه عێراقييه‌كاندا كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى به هاووڵاتيان.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.