دەستگیركردنی باندێكی ١٠ كەسی كە بازرگانی بە ئەندامەكانی مرۆڤەوە دەكەن لە بەغدا

ئەمنی
  • 1-03-2023, 19:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی دەستگیركردنی باندێكی ١٠ كەسی ڕاگەیاند كە بازرگانی بە ئەندامەكانی مرۆڤەوە دەكەن لە بەغدای پایتەخت.
    فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی ڕایگەیاند، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، كە "بەپێی فەرمانی دەستگیركردنی دادوەری، و بە هەوڵێكی ئەمنیی ، هێزێك لە لیوای نۆزدەی پۆلیسی فیدراڵی، بە هاوكاری لەگەڵ مەفرەزەكانی هەوڵی هەواڵگری و فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دژە بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی مرۆڤ، باندێكیان دەستگیركرد كە پێكهاتبوو لە 5 پیاو و 5 ژن.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "زانیارییە ئەمنییەكان پشتڕاستیان كردەوە، دوای بەدواداچوونی ورد، تێوەگلانیان لە بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی مرۆڤدا، ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەندامانی باندەكە لە چوارچێوەی كەرتی بەرپرسیارێتی لە ناوچەی شەعب لە بەغدا دەستگیركراون"، و بەپێی پێویست ڕەوانەی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان كران بۆ ئەوەی ڕێكارە یاساییەكان لەگەڵیان تەواو بكەن."