سەرۆك وەزیران بڕیاری دا بە دانانی زمانی توركمانی وەك زمانی سێیەم لە نووسراوە فەرمییەكانی كەركوكدا

سیاسی
  • 1-03-2023, 19:58
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، لە نووسراوەی فەرمیدا لە چوارچێوەی سنوورە ئیدارییەكانی پارێزگای كەركووكدا، داوای ئاڕاستەی دانانی زمانی توركمانی وەك زمانی سێیەمی كرد.
    وتەبێژی حكومەت، بەسم عەوادی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا ڕایگەیاند: "بە پشتبەستن بە یاسای زمانە فەرمییەكان كە پەرلەمان لە ساڵی ٢٠١٤ دەنگی دا، هەروەها بە پێی ماددەی ٩ی یاساكە، كە تێیدا هاتووە (كە زمانی توركمانی و زمانی سریانی دوو زمانی فەرمین لە یەكە ئیدارییەكاندا كە تیایدا توركمان یان سریانی چڕی دانیشتوان پێكدەهێنن)، سەرۆكوەزیران داوای ئاڕاستەی دانانی زمانی توركمانی وەك زمانی سێیەم لە نووسراوە فەرمیدا كرد ، تەنها لە چوارچێوەی سنوورە ئیداریەكانی پارێزگای كەركوك.
    عەوادی ئەوەیشی وت: حكومەت دووپاتی دەكاتەوە كە بە یەكسانی سەیری هەموو گەلانی عێراق دەكات، بەپێی ڕێبازی نیشتمانی خۆی و لەسەر بنەمای دەستووری عێراق كە كارپێكراوە.