شەمەری: لە كۆبوونەوەی وەزیرانی ناوخۆی عەرەبدا باسمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و ماددەی هۆشبەر كرد

ئەمنی
  • 1-03-2023, 19:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ پشتڕاستی كردەوە، كە لە كۆبوونەوەی وەزیرانی ناوخۆی عەرەبیدا باس لە پرسە هاوبەشە ئەمنییەكان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و ماددەی هۆشبەر كراوە.
    شەمەری، لە ڕاگەیەندراوێكی فەرمیدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ بەشداریمان لە دانیشتنی 40 هەمین كۆبوونەوەی وەزیرانی ناوخۆی عەرەبی كرد، هەروەها باسمان لە سەرجەم پرسە ئەمنییەكانی هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی كرد، گرنگترینیان لە كە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و ماددە هۆشبەرەكانە”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "بە ڕاسپاردە و بەیاننامەیەكی هاوبەشمان دەكرد كە، ژمارەیەك دیداری لاوەكیمان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی لوبنان و ئوردن و قەتەر ئەنجامدا" ئاماژەی بەوەشكرد "ئامانج لەم كۆبوونەوانە گفتوگۆكردنە لەسەر كاراكردنی ئەو یاداشتە لێكتێگەیشتنانەی لەگەڵ عێراقدا واژۆكراون”.