لیژنەی ئاسایش: هەموو هێزە ئەمنییەكان ئامادەن و پشتیوانی ئاسایشی دیالە دەكەن

ئەمنی
  • 1-03-2023, 19:54
  • +A -A

    دیالە - INA - سائر هادی
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان، عەباس زاملی پشتڕاستی كردەوە كە سەرجەم خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان ئامادەن و پاڵپشتی ئاسایشی دیالە دەكەن.
    زاملی ، لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە پارێزگای دیالە بەڕێوەچوو، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: "حكومەتی فیدراڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاری دیالە كاردەكات بۆ دابینكردنی هەموو پێداویستییە ئەمنییەكانی پارێزگاكەوە سنوورەكانی و جێبەجێكردنی ئەركەكانی، جگە لە بوونی سیستەمێكی یەكگرتووی كامێرای چاودێری.
    زاملی ئەوەیش وت: لە ئەگەری ئەوەی كە پارێزگاكە پێویستی بە پاڵپشتی لە خزمەتگوزارییە ئەمنییەكانی ئامادەبوو لە پارێزگای بەغدا هەبێت، هێزەكانی دەزگای دژەتیرۆر و دەزگای بەرپەرچدانەوەی خێرا ئامادە دەبن بۆ پشتیوانیكردن لە ئاسایشەكەی.