دیالە – ا ه ع پۆلیسی دیالە، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند: لە دوو رۆژی رابردوودا لە ناوچە جیاجیاكانی ئەو پارێزگایە بە تۆمەتی تیرۆر و ئەنجامدانی تاوان 14 داواكراویان دەستگیر كردووە. لای خۆیەوە عەقید غالب عەتییە وتەبێژی پۆلیسی دیالە لە لێدوانێكیدا كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) بەدواداچوونی بۆكرا، رایگەیاند: مەفرەزەكانی پۆلیسی بەعقوبە و خالس و نەهێشتنی تاوان و كاروباری بازگەكان و رێگاوبانی دەرەوە، بە تۆمەتی تیرۆر و ئەنجامدانی تاوان 14 داواكراویان دەستگیر كردووە، وتیشی رێوشوێنی یاسایی دەرحەقیان گیراوەتەبەر بەمەبەستی رەوانەكردنیان بۆ دادگا.