هەولێر _INA
ئەمڕۆ چوارشەممە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئێلبروس كوتراشێڤ باڵيۆزى ڕووسيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى، دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كيشه‌كانى نێوانيانى، تاتوێ كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئێلبروس كوتراشێڤ باڵيۆزى ڕووسيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى، دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كيشه‌كانى نێوانيانى، تاتوێ كرد.
هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين سه‌ردانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسيا بۆ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه، هه‌روه‌ها پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراينا و لێكه‌وته‌كانى و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.