بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، خواستی عێراقی دووپاتكردەوە بۆ پاڵپشتی زیاتری نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی كەشوهەوا و چارەسەركردنی دۆسێی ئاوارەكان.
سودانی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی پێی گەیشت نووسیوێتی: سەردانەكەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بەرز دەنرخێنین و سوپاسی دەكەین بۆ قسەكانی بۆ پشتیوانی لە عێراق، بۆنەیەك بوو بۆ ئەوەی جەخت لەسەر ستراتیژی خۆمان بكەینەوە لە چاكسازی و گەشەپێدان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی”.
سودانی ئەوەیش وتی: چاوەڕوانی پشتیوانی زیاتری نێودەوڵەتین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی كەشوهەوا و چارەسەركردنی دۆسیەی ئاوارەكان.
سەرۆكوەزیران، پێشتریش ئەمڕۆ، لە میانی دیدارەكەیدا لەگەڵ گۆتێرێس، پشتڕاستی كردەوە كە عێراق قەیرانە سیاسییەكانی تێپەڕاندووە و بووەتە كلیلی چارەسەركردنی قەیرانەكانی ناوچەكە.
لە ڕاگەیەندراوێكی فەرمیدا لە زاری سەرۆكوەزیرانەوە هاتووە، "سەركەوتنی عێراق بەسەر باندە تیرۆریستییەكانی داعش بەهۆی یەكگرتوویی عێراقییەكان و باوەڕیان بە پێكەوەژیانی ئاشتیانە ڕوویداوە، بەجۆرێك عێراق ئەمڕۆ دەبێتە كلیلی چارەسەركردنی زۆرێك لە قەیرانەكانی ناوچەكە".