حەلبوسی بۆ گۆتێرێس .. دووپاتیكردەوە لەسەر پێویستی كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەكان لە عێراق

سیاسی
  • 1-03-2023, 17:12
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان جەختیكردەوە لەسەر پێویستی كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەكان لە عێراق.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، بەڕێز م. ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس.
    بەپێی بەیاننامەكە، حەلبوسی جەختی لەوە كردووەتەوە، "پێویستی كۆتاییهێنان بە دۆسێی ئاوارەكانی عێراق كە لە بارودۆخێكی سەختدا دەژین، داوای هاوكاریی زیاتری لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات بۆ چارەسەركردنی ئەم دۆسێیە مرۆییە و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانیان".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشتی حكومەت دەكات بەم دۆسێیە، كە بە بەرنامەی حكومەتەكەی پشتڕاستكرایەوە هەوڵەكانی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یونامی) و هەوڵەكانی لە یارمەتیدانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان بەرز دەنرخێنێت".
    لای خۆیەوە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دڵخۆشی خۆی بۆ سەردانی عێراق دەربڕی، هاوسۆزی خۆی لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران دەربڕی، لە هەمان كاتدا جەختی لە پاڵپشتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لە هەموو ئاستەكاندا كردەوە.
      گۆتێرێس هەروەها ستایشی "هەوڵەكانی بەغدا و ڕۆڵی بەغدا لەم ماوەیەدا كرد بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە و دەستەبەركردنی سەقامگیرییەكەی"، ئاماژەی بە گرنگی بەستنی كۆنفرانسی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی لە بەغدا و سەردانی سوریا كرد.
    لە میانی دیدارەكەدا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی و بەرزكردنەوەی ئاسۆی هاوكاری و هاوكاری نێودەوڵەتی لە مەلەفی ئاوارەكان و چەسپاندنی كولتووری مافی مرۆڤ و یەكسانی كرد.