وەزیری دارایی لەگەڵ وەفدێكی پەرلەمانی تاوتوێی گرنگترین میحوەرەكانی پەیوەست بە لایەنی دارایی و ئابووری كرد

ئابوری
  • 1-03-2023, 17:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، تەیف سامی، وەزیری دارایی، لەگەڵ شاندێكی پەرلەمانی، گرنگترین میحوەرەكانی پەیوەست بە لایەنی دارایی و ئابووری تاوتوێ كرد.
    وەزراەتی دارایی لە راگەیندراوەێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە : وەزیری دارایی، تەیف سامی، پێشوازی لە، ئەمڕۆ، شاندێكی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران كرد، كە پێكهاتبوون لە (سەمیعە غەلاب / عائیشە مەساری / زەیتوونەدلێمی / كامێل عگیلی / ئەحمەد ڕەشید سەلمان / یوسف كەلابی )".
    لە میانی دیدارەكەدا وەزیری دارایی پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەكان بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان دامودەزگاكانی یاسادانان و جێبەجێكردن، بە شێوەیەك كە مسۆگەر بكات لە گەیشتن بە ئامانجەكانی پلاتفۆرمی حكومەت كە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكراوە، و كە خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاوڵاتیان و توێژە جیاوازەكان بكات و پڕۆژەكانی گەشەپێدان لە بەرژەوەندی ئابووری نیشتمانی تەواو بكات.
    وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشكرد، "لە كۆبوونەوەكەدا ئەوەی بەخۆیەوە بینی كە گفتوگۆكردن بوو لەسەر گرنگترین میحوەرەكانی پەیوەست بە لایەنە دارایی و ئابوورییەكان، هەروەها گرنگیدان بە پێویستی دوو هێندەكردنی هەوڵەكانی نێوان وەزارەتی دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەمان، هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر گرنگترین بەرنامەكان لە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی داهاتوودا جێگیركراوە، و گەیشتن بە دیدگای هاوبەش بە ئامانجی پێگەیشتنی یاسا پێویستەكان بۆ گەیشتن بە پێداویستییەكانی گەشەپێدان." ئابووری گشتی عێراق.