بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە تەئكیدی لەسەر كاركردن بۆ ئامادەكاری كۆنگرەی بەغدا لە چاپی سێیەم بەپێی دیدی نوێی حكومەت كردەوە، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: ئێمە ئەو شوێنانەمان هەیە كە لە لیستی كەلەپووری جیهانیدان بەهۆی كەمی ئاوەوە هەڕەشەیان لێدەكرێت.
سودانی لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی چاودێری كرد، رایگەیاند: چاوەڕێی پشتیوانی نەتەوە یەكگرتووەكانن بۆ چاكسازی ئابووری و شەڕی دژی گەندەڵی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە هاوسەنگی سەقامگیریی بەردەوام دەبێت.
وتیشی: حكومەت لە دۆخی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیدایە و عێراق كلیلی چارەسەری ناوچەكەیە و كاردەكەین بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە عێراق ڕۆڵی پێشەنگ دەبینێت لە نێوان برا و دۆستاندا، و وتیشی: ئێمە كاردەكەین بۆ دۆزینەوەی شەراكەتی ئابووری، بەتایبەتی كە عێراق سود لە سەرچاوە سروشتی و مرۆییەكان و هەروەها شوێنی جوگرافییەكەی وەردەگرێت.
سەرۆك وەزیران دووپاتیكردەوە: ئێمە كاردەكەین بۆ ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی بەغدا لە چاپی سێیەمدا بەپێی دیدی حكومەتی نوێ، جەختیشیكردەوە: كە پێویستە هەموو كەسێك لە بەغدا كۆببێتەوە بەپێی دیدی ئابووری و هاوبەشی، ڕوونیشیكردەوە: عێراق ڕووبەڕووی تەحەدای كەشوهەوا و ڕێژەی بەرزی بیابانبوون دەبێتەوەو ئەو شوێنانەش هەن كە لەلیستی كەلەپووری جیهانیدان مەترسیان لەسەرە بەهۆی كەمی ئاوەوە، وتیشی: ئێمە پێشبینی دەكەین كە نەتەوە یەكگرتووەكان پشتگیری هەوڵەكانمان بكات بۆ چارەسەركردنی ئەو تەحەدایانە.
هەروەها ئاماژەی بە بەردەوامبوونی هەماهەنگی بۆ شەڕی دژی تاوانبارانی داعش كرد و روونیكردەوە: كە عێراق پێشكەوتنی گرنگی بەخۆیەوە بینیوە لە دابینكردنی ئارامی بۆ ئاوارەكان و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونیان.