بەغداد - INA
دادگای باڵای فیدراڵی ئەمرۆ چوارشەممە، نادەستووریبونی ڕێگریكردن لە مافی خانەنشینی چینێك لە دەرمانسازانی ڕاگەیاند.
دادگا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: فرەیی رەگەزی عێراقییەكان مافێكی دەستوورییە كە بە پێی بڕگەكانی ماددەی (18/چوارەم) لە دەستووری كۆماری عێراق ساڵی (2005) مسۆگەر كراوە.
ئەوەشی وت: مادەی (بیست و شەش/1 ) لە یاسای سندوقی خانەنشینی دەرمانسازان ژمارە (44ی ساڵی 1970) دەرمانسازانی خانەنشینی بێبەشكردووە لە مافی خانەنشینی بۆ خۆی و منداڵەكانی ئەگەر لە ڕەگەزی عەرەبی نەبێت، بۆیە دادگا بڕیاری دەركرد كە دەقی یاسایی ناوبراو نادەستوورییە چونكە ناكۆكە لەگەڵ بەندەكانی دەستووری كۆماری عێراق بەپێی مادەی (18)، و وتیشی: پێویستە دەوڵەت پابەند بێت بە دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیانی خانەنشینكراو.