بەغداد - INA
وەزارەتی نەوت ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: داهاتی مانگی شوبات زیاتر لە 7 ملیار دۆلار بووە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بڕی هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی شوبات (92) ملیۆن (255) هەزارو (610) بەرمیل بووە و داهاتەكەشی بری (7.081) ملیار دۆلار بووە.
ئاشكراشیكرد: كۆی بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (89) ملیۆن و (140) هەزار و (448) بەرمیل بووە، بەڵام لە كێڵگەكانی كەركوكەوە لەڕێگەی بەندەری جیهان بڕی هەناردەكراو دوو ملیۆن و (834) هەزارو (393) بەرمیل بووە، رونیشیكردەوە: تێكڕای بڕی ڕۆژانەی هەناردەكراو (3) ملیۆن و (295) هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا بووە.
تەئكیدیشیكردەوە: كە تێكڕای نرخ بۆ هەر بەرمیلێك زیاتر لە (76.75) دۆلار بووە.
جێی ئاماژەیە وەزارەتی نەوت لەڕێگەی باوەڕی خۆی بەڕاگەیاندن و ڕای گشتی سەبارەت بەئۆپەراسیۆنی هەناردەكردن و داهاتی بەدەستهاتوو مانگانە ئەم رێوشوێنانەی گرتوەتەبەر.