سەرۆك وەزیران: حكومەت پەرۆشە بۆ دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و خێزانەكانیان

سیاسی
  • 1-03-2023, 13:21
  • +A -A

    بەغداد _INA
    سه‌رۆك وه‌زیران به‌رێز محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی مامۆستایان، پیرۆزبایی له‌خێزانی په‌روه‌رده‌ ده‌كات و سۆزی پرۆژه‌ی پاڵپشت به‌مامۆستایان و كه‌رتی په‌روه‌رده‌ ده‌دات
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند، به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌، له‌ئاهه‌نگی سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراق ئاماده‌بوو كه‌به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی مامۆستایان سازكرد كه‌ده‌كاته‌ رۆژی یه‌كی ئازاری هه‌موو ساڵێك، وبه‌ڕێزیان جه‌ژنه‌ له‌خێزانی په‌روه‌رده‌ و فێركردن پیرۆز كرد. 
       هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان په‌یامی پاكی مامۆستایان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێشخستنی بواری په‌روه‌رده‌ به‌رز نرخاند، چونكه‌ كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه‌ له‌بیناكردنی نه‌وه‌كان كه‌به‌شداری له‌بیناكردنی ئاینده‌ی عێراق ده‌كه‌ن، وجه‌ختیشی له‌به‌رده‌وامیدانی حكومه‌ت كرده‌وه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه‌. 
     به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌م بۆنه‌یه‌دا په‌یڤێكی پێشكێش كرد و گرنگترین وته‌كانی ئه‌مانه‌بوو: 
    ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێرین له‌جه‌ژنی پیرۆزی مامۆستایان كه‌ده‌كاته‌ رۆژی یه‌كی ئازاری هه‌موو ساڵێك، ئه‌م یاده‌ پیرۆزبایی ده‌كه‌م ویادی په‌یامی پاك و ئامانجه‌ جوانه‌كانی مامۆستایان ده‌كه‌ینه‌وه‌. 
      پانتایه‌كی فراوان بۆ پرسی ‌مامۆستا و كه‌رتی په‌روه‌رده‌ وفێركردن ‌ له‌ناو به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا ته‌رخانمان كردووه‌.
    به‌رنامه‌ی حكومه‌ت پێكهێنانی تیمێكی نیشتیمانی تایبه‌تمه‌ند له‌خۆی گرتووه‌ كه‌‌پشتگیری شاره‌زاییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی هه‌یه‌ بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ ئاستی فێركردن. 
     به‌رنامه‌ی حكومه‌ت چاودێری راسته‌وخۆ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ستراتیژیه‌تی نیشتیمانی بۆ په‌روه‌رده‌ و فێركردن ( 2022-2031) له‌خۆی ده‌گرێت، له‌وانه‌ پێشخستنی به‌رنامه‌كان و به‌جۆركردنی شێوازه‌كانی خوێندن. 
    به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بایه‌خ به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی ده‌سته‌كانی فێركردن ده‌دات و ئه‌ركه‌ كارگێریه‌كانیش دوور ده‌خاته‌وه‌ له‌به‌ش به‌شینه‌ و حزبایه‌تی و پشت ده‌به‌ستێت به‌لێهاتووه‌كان و كارگێری باش. 
     حكومه‌ت ته‌به‌نی هه‌ڵسانه‌وه‌ی واقیعی قوتابخانه‌كان كردووه‌ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌پرۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی هه‌ژمار ده‌كات كه‌له‌ئه‌ستۆیی كه‌رتی گشتییه‌ و به‌پشتگیری كه‌رتی تایبه‌ت بیناكانی جێبه‌جێ ده‌كرێن. 
     چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی بیناكانی قوتابخانه‌كان ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی میلاكاتی فێركردن و دوو ده‌وامی و هاندانی قوتابیان بۆ ئه‌وه‌ی ‌رێك وپێك بن له‌قوتابخانه‌كان.
     هه‌رده‌مینین قه‌رداری مامۆستایان و حكومه‌ت درێغی ناكات له‌دابینكردنی ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بۆ مامۆستایان و ڕێزگرتنی. 
      حكومه‌ت رژده‌ له‌سه‌ر دابینكردنی شوێنیكی ئارام بۆ مامۆستایان و خێزانه‌كانیان، ئه‌م شایسته‌یه‌ بۆ ئه‌وان نه‌ خه‌ڵات و نه‌مننه‌ت. 
      حكومه‌ت هه‌ر له‌رۆژانی یه‌كه‌می خۆیه‌وه‌ بابه‌تی وانه‌بێژانی خۆبه‌خش كه‌ژماره‌یان ده‌گاته‌وه‌ 300 هه‌زار وانه‌بێژ چاره‌سه‌ری كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی فێركردن به‌خوێنی گه‌رمی گه‌نجان به‌روه‌ پێش ببه‌ین. 
      عێراق به‌هۆی جه‌نگه‌كانه‌وه‌ رووبه‌روویی شه‌پۆلی شێواندنی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌، له‌گه‌ڵ دروستكردن وبڵاوكردنه‌وه‌ی گوتاره‌كانی رق وكینه‌ و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. 
      چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م شێواندنانه‌ ته‌نها به‌سزاكانی یاسایی نابێت، به‌ڵام ده‌بێت به‌رنامه‌كانی خوێندنیش به‌هاكانی هاوڵاتیبوون و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ و یه‌كسانی و مافی مرۆڤ له‌خۆی بگرن. 
      له‌دوایی چه‌ند ساڵێكی تر نه‌وه‌یه‌كمان ده‌بێت كه‌خاوه‌ن لێهاتوو وكارامه‌یه‌كانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌رق وكینه‌ و هه‌ڵگری به‌هاكانی نیشتیمانیه‌ وئه‌مه‌ش وه‌كو ئه‌رك له‌ئه‌ستۆیی مامۆستایاندایه‌.