هەولێر / INA
ئەمرۆ چوار شەممە ، کۆمەڵی دادگەری کوردستان پەرلەمانتار "عوسمان عەلی سمایل" ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستانی، لە رێزەکانی دوور خستەوە .
لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عيراقی (INA) ناردوویەتی، ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە " کە پەرلەمانتار "عوسمان عەلی سمایل " ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ، لە سەر لیستی کۆمەڵی دادگەری لە ریزەکانی حزبەی دوور خستەوە .
راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری هۆکاری دوورخستەنەوە ئەو پەرلەمانتارەی ئاشکراکردوە کە ناوبراو پابەند نەبوە بە سیاسەتی حیزبەکەی و گریبەستی کاری پەرلەمانتاری و بڕیارەکانی فراکسیۆنەکەیەوە بۆیە لەریزی حزبەکەی دوور دەخرێتەوە .