بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف رەشید ئەمرۆ چوارشەممە، جەختیكردەوە لەسەر پێویستی پشتیوانیكردن و دابینكردنی پێداویستییەكان بۆ پێشخستنی بواری پەروەردە.
سەرۆك رەشید لە تویتێكدا بە بۆنەی ڕۆژی مامۆستا، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: گەرمترین پیرۆزبایی و بەرەكەتمان بۆ خێزانی پەروەردەیی دووپاتدەكەینەوەو ستایشی هەوڵ و كۆششە مەزنەكانیان دەكەین لە ئەركە پەروەردەیی و زانستیەكاندا.
وتیشی: پێویستە پشتگیریان بكەن و هەموو ئەو پێویستیانەی كە پەرە بە پەروەردە دەدات دابین بكەن.