بەغداد ـ INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوارشەممە، پیرۆزبایی لەمامۆستایان کرد بەبۆنەی جەژنی مامۆستایان و جەختی لەسەر پێویستی پشتیوانیکردن لەکەرتی پەروەردە كردەوە.
حەلبوسی لە تویتێکدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچونی بۆ كردوە، رایگەیاند: بە شانازییەوە یادی ڕۆژی مامۆستا و پەروەردەی نەوەکان دەکەینەوە و بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە مامۆستاکانمان دەکەین.
جەختیشیکردەوە: پێویستە پشتگیری لە کەرتی پەروەردە بکرێت و کار بۆ بەرزکردنەوەی کارامەیی ئەو دامەزراوەیە بکرێت کە ئەرکی دروستكردنی داهاتوە.