بەغداد - INA
دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە، رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات چاوەڕوانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای دەكات.
بەپێی بەیاننامەی دەستەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رەوشی كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ پێنج شەممە، لەگەڵ بوونی چەند پەڵە هەورێك لە ناوچەی ناوەراست ڕوون دەبێت، لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باكوور تا ڕادەیەك هەور دەبێت، هاوكات كەش و هەوای ناوچەی باشوور ڕوون دەبێت، لە كاتێكدا پلەی گەرمی بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و كەمێك كەمتر لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باكووری وڵات بەرز دەبێتەوە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: كە كەش و هەوای رۆژی هەینی لەگەڵ بوونی چەند پەڵە هەورێك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕوون دەبێت، لە كاتێكدا كە كەش و هەوای ناوچەی باكوور تا ڕادەیەك هەور دەبێت و هەندێك جار دەبێت بە هەوری تەواو و لە هەندێك شوێندا بارانی سووك دەبارێت، بۆ پلەی گەرماش بەراورد بەڕۆژی ڕابردوو لە ناوەڕاست و باشوور كەمێك بەرزدەبنەوە و هاوشێوەی ڕۆژی ڕابردوو دەبێت لە بەشی باكووری وڵات.
ئاشكراشیكرد: كەش و هەوای رۆژی شەممە بەشێكی هەور دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، لەكاتێكدا كەش و هەوای ناوچەی باكوور تا رادەیەك هەور دەبێت بۆ هەور لەگەڵ ئەگەری بارانی سووك، سەبارەت بە پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك كەمتر دەبن لە ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی ناوەرسات و هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی باكوور و باشووری وڵات دەبێت.
ڕونیشیكردەوە: كە كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەشێكی هەوری و هەندێك جار هەور دەبێت لە ناوچەی ناوەڕاستدا، لەكاتێكدا كەش و هەوای ناوچەی باكوور تاڕادەیەك هەور دەبێت، لە ناوچەی باشوور كەش و هەوا بە بوونی چەند پەڵە هەورێك ڕوون دەبێت و لە كاتێكدا پلەی گەرمی بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو لە بەشی ناوەڕاست و باشوور و نزیك لە ڕۆژی ڕابردوو دەبێت و لە بەشی باكووری وڵات بەرز دەبێتەوە.