بەغداد - INA
دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی ئەمنی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و ڕێگریكردن لە پاشماوەكانی داعش لە قۆستنەوەی هەر بۆشاییەكی ئەمنی ڕاگەیاند.
بەپێی بەیاننامەیەكی دەستەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە؛ هێزێكی هاوبەشی سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی و پێكهاتەكانی پشتیوانی لە حەشد و هێزەكانی ئاسمانی سوپا ئۆپەراسیۆنێكیان دەستپێكرد بۆ پاراستنی ناوچەكانی دوورگەی عەیس و ناوچەی دەواجی و ناوچەی عەسیلە و دەوروبەری رۆژهەڵاتی سەڵاحەدین.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: ئەو ئۆپەراسیۆنە ئامانجی پاراستنی ئاسایشە لە ناوچەكانی سەرەوە و ڕێگریكردن لە پاشماوەكانی داعش لە بەكارهێنانیان بۆ ئەنجامدانی هەر پێشێلكارییەكی ئەمنی كە خەڵكی مەدەنی یان هێزە ئەمنییەكان دەكاتە ئامانج.