سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەغداد: ئێمە دڵنیاین كە عێراقییەكان بەسەر ئاڵنگارییەكاندا سەردەكەون

سیاسی
  • 1-03-2023, 10:23
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان متمانەی خۆی نیشاندا بەوەی كە عێراقییەكان زاڵ دەبن بەسەر ئاڵنگارییەكاندا، هاوكات فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە جەختی لەوە كردەوە: كە پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان كارا و بەهێزن.
    وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەغداد كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بە دواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: بەخێرهاتنی گەرمی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنتۆنیۆ گۆتێریس دەكەم و ئاماژەیە بۆ ئەوەشكرد: كە ئەم سەردانە لەسەر بانگهێشتی ئێمە ئەنجامدرا و پێمان خۆشە سوپاسی بكەین بۆ پەسەندكردنی بانگهێشتەكە و ئەنجامدانی ئەم سەردانە گرنگە.
    وتیشی: پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و یونامی بەهێزە و لە ئەنجامدا پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكان كاران، هاوكات ڕۆڵی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكانی بەرزنرخاند بۆ پشتیوانیكردنی عێراق لەقۆناغە جیاجیاكاندا چ بۆ پرۆسەی سیاسی عێراق و چ لە سیستمی دێموكراسیدا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئێمە دەزانین سكرتێری گشتی كاتێك بەرپرسیارێتی دیكەی هەیە و گرنگیش بە بارودۆخی عێراق دەدات و چەندین جار سەردانی عێراقی كردووە و لەبارەی دۆخی ئاوارەكان و دۆخی سیاسیەوە زانیاری پێدراوە، هەروەك هیوای خۆی دەربری بۆ ئەنجامدانی دیدارو گفتوگۆی چڕوپڕ لەگەڵ سكرتێری گشتی لەبارەی پەرەسەندنەكانی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكەو بارودۆخی جیهانی.
    ئاماژەی بەوەشدا: تەحەدای گەورە هەیە چ نیشتمانی و چ هەرێمایەتی و جیهانی و پێویستە بیروڕا و پشتیوانی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئەم تەحەدایانە ئاڵوگۆڕ بكەین.
    هاوكات ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا وتی: من خۆشحاڵم كە لێرەم لە بەغداد و ئاماژەی بەوەشدا: كە چەند جارێك سەردانی بەغدای كردووەوە هاوكاریشی لەگەڵ عێراق نیشانداوە بۆ پشتیوانیكردن لەدامودەزگاكان.
    تەئكیدیشیكردەوە: كە عێراقییەكان دەتوانن بەسەر ئەو گرفت و ئاڵنگارییانەدا سەركەون كە ڕووبەڕوویان دەبنەوە و وتیشی: ئەگەر دەرفەتی هەبێت چاوی بە عێراقییەكانی ئاوارەی هەرێمی كوردستانی عێراق دەكەوێتەوە.
    راشیگەیاند: سەردانی رەوەندی عێراقی كرد لە سوریا و ئەو مەرجانەی بینی كە ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەیان بۆ عێراق دەكات، هەروەها پێشوازی لە هەوڵەكانی حكومەتی عێراق كرد بۆ ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان لە دەرەوە.