سەرۆك وەزیران بەڵێنی بەرزكردنەوەی ئاستی ژینگەی فیركردن دەدات

سیاسی
  • 1-03-2023, 10:14
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی لەمامۆستایانی عێراق كرد بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیانەوە.
    سەرۆك وەزیران لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: بۆ هەموو مامۆستایانی عێراق، دروستكەری نەوەكان، ئەوانەی منداڵان پیت پیت نیگار دەكەن، پیرۆزبایی جەژنتان لێ دەكەین و خۆشەویستی بۆ هەوڵی‌ گەورەتان دەردەبڕین، سۆزتان پێدەدەین ئێمە پێكەوە بەردەوام دەبین بۆ دروستكردنی نەوەیەك ئەم وڵاتە هەڵبستێنێتەوە، و كار دەكەین بۆ پێشكەشكردنی هەموو خزمەتێك بەمامۆستایانی عێراقی و بەرزكردنەوەی ئاستی ژینگەی فیركردن.