سودانی: عێراق خوازیارە پەیوەندیەکی هاوسەنگ وباش لەگەڵ دەروبەری هەرێمایەتی و نێودەڵەتی دروست بکات

سیاسی
  • 28-02-2023, 21:55
  • +A -A

    به‌غدا-INA  
    ئەمڕۆ سێ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لەبەڕێز تاریق ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری دەرەوە و شاندی یاوەری کرد. 
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: لەدیدارێکدا پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوو ووڵات و پتەوکردنی ئاسۆیی هاوکاری هاوبەش لەبوار و ئاستە جیاجیاکان باسکران. 
     سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران خۆشحالی خۆی بەسەردانی شاندی میوان دەربڕی، وخواستی عێراق بۆ دروستکردنی پەیوەندیەکی هاوسەنگ وباش لەگەڵ دەروبەری هەرێمایەتی و نێودەڵەتی دووپاتکردەوە. 
    هەروەها بەڕێزیان ئاماژە بەخواستی حکومەت دا بۆ فراوانکردنی شێوازەکانی هاریکاری بەرهەمدار وبنیاتنەر لەگەڵ بەریتانیا لەچەندین کەرتدا ، کەهۆکار بێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵاتی دۆست. 
    لەلایی خۆیەوە وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی بەریتانیا سڵاوی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و وەزیری دەرەوە بەبەڕێز سەرۆک وەزیران گەیاندن، وخواستی ووڵاتەکەی بۆ هاوکاری لەگەڵ عێراق دەربڕی، هەروەها ئامادەیی شانەنشینی بەریتانیا ڕاگەیاند بۆ پشتگیریکردنی عێراق لەبواری ئابووری و ئەمنی وبەرنامەی حکومەت لەبواری چاکسازی وگەشەپێداندا.