به‌غدا-INA
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی نۆیه‌م دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد وتێدا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشی گشتی له‌ووڵات و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی سه‌ره‌كی تاوتووێكران و چه‌ندین راسپارده‌ی تایبه‌تیش ده‌ركران.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌رگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند"
له‌دانیشتنه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوایی كرد پێگیری به‌به‌رنامه‌ی ویزاری بكرێت و كار بۆ جێبه‌جێه‌كردنی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بكرێت، دوور له‌هه‌ر شلۆڤه‌یه‌كی تر.
به‌ڕێزیان دووپاتیكرده‌وه كه‌پێویسته كارنامه‌ی وه‌زیره‌كان سه‌باره‌ت به‌پلانی پرۆژه و به‌رنامه‌كان به‌پێی كاره له‌پێشینه‌كانی ناو به‌رنامه‌ی ویزاری بێت كه‌حكومه‌ت دایناوه، هه‌روه‌ها هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه ناپه‌یوه‌ستداره‌كان به‌وه‌زاره‌ته‌كان، ده‌بێ پێگیربن به‌هه‌موو ئه‌و چاكسازیانه‌ی تایبه‌تن به‌چینی خانه‌نیشینان كه‌حكومه‌ت پێش چه‌ند رۆژ ده‌رخستووه.
له‌چوار چێوه‌ی سه‌ره‌به‌خۆیی كاری حكومه‌ت، به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووباره جه‌ختی له‌دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه گشتییه‌كان له‌به‌غدا و پارێزگه‌كان كرده‌وه له‌هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی حزبی وده‌بێت پێگیربن به‌سه‌ربه‌خۆیی له‌كاری وه‌زیفی خۆیان.
له‌چوار چێوه‌ی رێچكه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێری و سه‌پاندنی جێبه‌جێكردنی یاساكان، به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌راسپارده‌كانی پێشووی خۆی كرده‌وه بۆ وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان كه‌پێویسته راپۆرتی وه‌رزی به‌رزبكه‌نه‌وه و گرنگترین رێكاره‌كانی بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌وه‌زاره‌ته‌كان له‌خۆی بگرن.
به‌پشت به‌ستن به‌راسپارده به‌رده‌وامه‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی قه‌ره‌غ وباڵغی هاتووچۆ له‌به‌غدایی پایته‌خت، وله‌سه‌ر بنه‌مایی بڕیاره‌كانی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕیزیان له‌گه‌ل وه‌زاره‌ت و لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان له‌م مانگه‌دا له‌پێناوی ئاسكانكردنی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی رێگا و پرده‌كان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر به‌ده‌ركردنی ( قه‌ره‌غ وباڵغیه‌كانی هاتووچۆیی به‌غدا/ قوناغی یه‌كه‌م، ووردبینیكردن بۆ دیزاینه‌كان و چاودێریكردنی پرۆژه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه له‌به‌غدا/ قوناغی یه‌كه‌م) له‌رێنمایه‌كانی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی تایبه‌ت به‌پێداویستییه‌كانی پرۆژه‌كان، و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و شاره‌وانی و ئه‌شغالی گشتی به‌رپرسیاری راست ودروستی رێكاره‌كانی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت له‌كاتی ده‌رچۆنی.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بابه‌ت وپرسه‌كانی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه تاوتووێی كرد و ئه‌م بڕیارانه‌ی ده‌ركرد:
یه‌كه‌م/ ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسایی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ره‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌ویش به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی هه‌ردوو مادده‌ی (61/ به‌ندی یه‌كه‌م و 80/ به‌ندی دووه‌م) له‌ده‌ستوور، له‌گه‌ڵ به‌گرنگ وه‌رگرتنی راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت و رایی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و تێبینیه‌كانی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌له‌دانیشتنی گوێگرتن له‌كاتی تاوتووێكردنی پرۆژه یاساكه وه‌رگیراون.
دووه‌م/ په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ وزه كه‌راسپارده‌كردنی به‌رێوبه‌ری گشتی كۆمپانیای غازی باشوور له‌خۆی ده‌گرێت وپێدانی ده‌سه‌ڵاتی واژۆكردنی رێكه‌وتنامه‌ی سه‌ره‌تایی بۆ پرۆژه‌ی پێشخستنی كێڵگه‌ی غازی بن عومه‌ر له‌گه‌ڵ به‌گرنگ وه‌رگرتنی رایی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
سێیه‌م/ ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی ده‌زگای شه‌هید (2ی ساڵی 2016) ئاماده بكات كه( شه‌هیده‌كان به‌ده‌ربن له‌رێكاره‌كانی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری) و خێزانه‌كانی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان یاسایی ناوبراوی ده‌زگای شه‌هید بگرێته‌وه، و بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ره‌وانه بكرێت به‌پشت به‌ستن به‌حوكمی مادده‌كانی (6/ به‌ندی یه‌ك و 80/ به‌ندی دوو) له‌ده‌ستوور.
چواره‌م/ په‌سه‌ندكردنی واژۆیی بنه‌مای هاوكاری سه‌باره‌ت به‌وزه له‌عێراق ـ قوناغی دووه‌م، له‌نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌با و كۆمپانیایی ( جه‌نه‌راڵ ئه‌لیكتریك ئینته‌رناشیۆناڵ ئینك) و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ( پلاندانان و دارایی ) پرۆژه‌كان به‌پێی گرنگیان بۆ چه‌ند ساڵێك دایده‌نێن و پاره‌ی پێویست بۆی دابین ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه پێویسته‌كان جێبه‌جێ بكرێن، به‌پێی بنه‌ماكانی هاوكاری. هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌ن وه‌زیری كاره‌با ده‌ستكراوه كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت به‌ده‌ر له‌شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست كه‌له‌ناو رێنمایه‌كانی گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تدا هاتووه، له‌پێناو گه‌ره‌نتیكردنی خێرایی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان و به‌ده‌ستهاتنی ئامانجه دیاریكراوه‌كان له‌واژۆكردنی بنه‌ماكانی هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیایی جه‌نه‌راڵ ئه‌لیكتریك ( GE).
پێنچه‌م/ ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسایی ئه‌ندامبوونی كۆماری عێراق له‌په‌یماننامه‌ی مه‌راكش به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌نابینان یان زۆر كه‌م ده‌بێنن یان په‌ككه‌وتوون له‌بواری خوێندنه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌كان. كه‌له‌رۆژی 30ی ئه‌یلولی 2016 كه‌تووته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ره‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌پشت به‌ستن به‌حوكمی هه‌ردوو مادده‌ی (6/ به‌ندی یه‌ك و 80/ به‌ندی دوو) له‌ده‌ستوور.
شه‌شه‌م/ په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كانی تایبه‌ت به‌هاورده‌كردنی كییمایی یۆریا وداب كه‌پێكهاتووه له:
1ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاركردن به‌مۆڵه‌ته‌كانی هاورده‌كردنی كیمیایی ( یۆریا وداب).
2ـ رێگه‌دان به‌كۆمپانیه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت وتێكهه‌ڵاوی په‌یوه‌ندیدار به‌ئه‌نجامدانی چالاكی كشتوكاڵی و نووسینگه‌ی كشتوكاڵی رێگه‌پێدراو و یه‌كـێتی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی جووتیاران به‌هاورده‌كردنی كیمیایی ناوبراو به‌بێ مۆڵه‌تی هاورده‌كردن.
3ـ ریگه‌دان به‌هاتنی كیمیایی (یۆریا و داب) له‌ده‌روازه سنووریه‌كانی ( ته‌رابیل، زرباتیه. ئوم قه‌سر و له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه به‌رێگای خاڵی پشكنینی به‌نداوی نه‌یناوا و داره‌مان له‌كه‌ركووك) به‌پێی رینمایه‌كانی كارپێكراو.
4ـ ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كانی كیمیاوی و تیشكی له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه له‌ماوه‌ی 48ی كات ژمێردا له‌ده‌ره‌وازه سنووریه‌كان.
5ـ پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی كیمیا له هه‌موو ده‌ره‌وازه سنووریه‌كان و خاڵه‌كانی پشكنینین به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ كۆگاكان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی سه‌په‌رشتی ده‌كرێت.
6ـ راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی میكانیزمێك بۆ رێكخستنی پرۆسه‌ی عه‌مباركردنی كیمیا وچاودێریكردنی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دیار ده‌كات.
هه‌فته‌م/ په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1ـ په‌سه‌ندكردنی چه‌نتایی نیشتیمانی بۆ ئه‌وه‌ی ره‌فتار له‌گه‌ڵ مادده ئه‌تۆمی و تیشكیه‌كان بكرێت كه‌له‌چوار چێوه‌ی هه‌ر سێ ستراتیژیه‌تی خواره‌وه‌دان وله‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌یه كه‌به‌فه‌رمانی دیوانی ( 73ی ساڵی 2019) پێكهاتووه و تیمی پێكهاتوو به‌فه‌رمانی دیوانی (78ی ساڵی 2018) په‌سه‌ند كراوه.
أـ ستراتیژیه‌تی نیشتیمانی بۆ به‌رێوبه‌ری پاشماوه‌كانی نوێی تیشكبه‌ر.
ب ـ میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی پاشماوه‌كانی تیشكبه‌ر و رێگاكانی.
ج ـ ستراتیژیه‌كانی چاره‌سه‌كردنی پاشماوه‌كانی تیشكبه‌ری سروستی دروستكراو (NORM).
2ـ خوێندنی كۆرسێكی بابه‌تی فیزیایی ته‌ندروست له‌په‌یمانگه‌ی پزیشكی هونه‌ری و به‌شی پیسبوونی تیشك له‌په‌یمانگای ته‌كنولۆژیا.
به‌مه‌به‌ستی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی هه‌ندێ له‌كه‌ل وپه‌له‌كان له‌بازاره ناوخۆییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی باری گرانی هاووڵاتیان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی هاورده‌كردنی كه‌ل وپه‌لی پێویست بۆ هاووڵاتیان وبه‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م/ لێخۆشبوو‌ن له‌هه‌موو كه‌ل وپه‌ل وفرۆشراوه‌كان كه‌به‌رێگای ده‌روازه سنووریه‌كانی ( زه‌مینی، ده‌ریایی، ئاسمانی) یه‌وه دێن له‌مۆڵه‌تی هاورده‌كردن، به‌ده‌ر له‌كه‌ل وپه‌لی خواره‌وه به‌هۆی پێویستی ئه‌منی و ته‌ندروستی و مه‌ترسیه‌كانی به‌كارهێنانی دوولایه‌نه‌یی:
1ـ هه‌موو كه‌ل وپه‌له پزیشكیه‌كان له‌داو ده‌رمان و پێداویستیه‌كان و ئه‌مێره پزیشكییه‌كان و تاقیگه و كه‌ل وپه‌لی سه‌ره‌تایی و كیمیاوی تایبه‌ت به‌كارگه عێراقییه‌كان.
2ـ هه‌موو كه‌ل وپه‌له‌كانی تر كه‌رێنمایه‌كانی رێگه‌پێدانی هاورده‌كردنی ده‌گرێته‌وه و ئامێر و كه‌ل وپه‌له ئه‌لیكترۆنیه‌كان كه‌بۆ كاری ئه‌منی و هه‌واڵگیری به‌كاردێن ومۆڵه‌تی هاورده‌كردن دیانگرته‌وه.
3ـ هه‌موو مادده كیمیاویه‌كانی دوولایه‌نه‌ی به‌كارهێنان و مادده مه‌ترسیه‌كان ده‌گرێته‌وه.
4ـ چه‌مه‌نتۆی سپی
5ـ به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه.
6ـ جل وبه‌رگی سه‌ربازی و چه‌كه‌كان.
7ـ غازی فریۆن
8ـ ئامێره‌كانی موبایلی ده‌ستی
9ـ شیری منداڵانی پزیشكی.
10ـ دانه‌وێله و مادده هێز به‌خشه‌كان
11ـ ده‌رمانه‌كانی فیتنه‌ری و كوژه‌كه‌كان.
12ـ جگاره
13ـ ئه‌و ماددانه‌ی به‌كاردێت ( به‌پێی میكانیزمی هاورده‌كردنی له‌وه‌زاره‌تی ژینگه).
14ـ ئاژه‌ڵه زیندووه‌كان.
دووه‌م: جه‌ختكراوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێ هه‌موو كه‌ل وپه‌له‌كان كه‌به‌رێكاره‌كانی پشكنینی پێشوه‌خته دابچن وبه‌پێی میكانیزمه‌كانی ده‌زگای ناوه‌ندی پشكنین و كۆنترۆڵی جۆری بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ كه‌ل وپه‌له‌كانی فیتنه‌ری له‌ده‌روازه سنووریه‌كان.
به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی خه‌رجیه‌كانی ده‌ستپێشخه‌ری پێگه‌یاندن و راهێنانی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه‌به‌دوایی ده‌رفه‌تی كاردا ده‌گرێن و پێشخستنی لێهاتووه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ بازار بگونجێنن، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا كه‌ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندن، بڕی 25 ملیار دینار له‌حیسابی خزمه‌تی گشتی بۆ پشتگیری ده‌ستپێشخه‌ری له‌سه‌رانسه‌ری پارێزگاكان خه‌رج بكات.