به‌غدا-INA
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی نۆیه‌م دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد وتێدا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشی گشتی له‌ووڵات و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی سه‌ره‌كی تاوتووێكران و چه‌ندین راسپارده‌ی تایبه‌تیش ده‌ركران.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوایی كرد پێگیری به‌به‌رنامه‌ی ویزاری بكرێت و كار بۆ جێبه‌جێه‌كردنی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بكرێت، دوور له‌هه‌ر شلۆڤه‌یه‌كی تر.
به‌ڕێزیان دووپاتیكرده‌وه كه‌پێویسته كارنامه‌ی وه‌زیره‌كان سه‌باره‌ت به‌پلانی پرۆژه و به‌رنامه‌كان به‌پێی كاره له‌پێشینه‌كانی ناو به‌رنامه‌ی ویزاری بێت كه‌حكومه‌ت دایناوه، هه‌روه‌ها هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه ناپه‌یوه‌ستداره‌كان به‌وه‌زاره‌ته‌كان، ده‌بێ پێگیربن به‌هه‌موو ئه‌و چاكسازیانه‌ی تایبه‌تن به‌چینی خانه‌نیشینان كه‌حكومه‌ت پێش چه‌ند رۆژ ده‌رخستووه.
له‌چوار چێوه‌ی سه‌ره‌به‌خۆیی كاری حكومه‌ت، به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووباره جه‌ختی له‌دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه گشتییه‌كان له‌به‌غدا و پارێزگه‌كان كرده‌وه له‌هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی حزبی وده‌بێت پێگیربن به‌سه‌ربه‌خۆیی له‌كاری وه‌زیفی خۆیان.