بەغداد/ ـINA
سەرۆکی کۆمار عبداللتیف جمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی کردەوەلەوەی کە حکومەت بەرنامەیەکی هیوابەخشی هەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەهاووڵاتیان.
بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکردلەوەزیری دەوڵەت بۆکاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفەریقا لۆرد تاریق ئەحمەدو شاندی یاوەری ،سەرۆک کۆمارلەدیدارەکەدا جەختی لەوەکردەوەکە حکومەت بەرنامەیەکی هیواخوازی هەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەهاووڵاتیان پاش بڕیردان لەسەر بودجە، هیواشی خواست کە سوودلە شارەزایی وزانیاری بەریتانیا وەربگیرێت لە بواری دروستکردنی پاشخانی ئابووری وڵات وپێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان گرنگ وپێویستەکان وگۆڕانکاری کەشوهەوا.
هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە پەیوەندیەپتەوەکانی نێوان هەردوولاکرد لەپێناو بەرژەوەندیەکانی هەردوولا، ئاماژەشی بەوەدا کەداعش ئێش وئازارێکی بێوێنەی بەجێهێشت بەتایبەتی بۆ ئێزدی و کریستیانەکان و ڕوونیشی کردەوەکە عێڕاق لەپەیوەندیدایە لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ بیناکردنەوەی شاری شەنگال وکۆتاییهێنان بە کێشەی ئاوارەکان.
سەرۆک کۆمار جەختی لەوەکردەوە کە پەیوەندی عێڕاق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ باشەو ڕوونیشی کردەوەکەعێڕاق پشتگیری لە هاتنەوەی سوریا دەکات بۆ ئەندامێتی کۆمکاری عەرەبی.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری بەریتانی هیوای خواست کە سەرۆک کۆمار ئامادەی ڕێوڕەسمی تاجلەسەرکردنی شا چاڕلزی سێیەم پاشای بەریتانیا ببێت ، سەرۆک کۆماریش ڕێزی لەم بانگهێشتکردنەنا.
هەروەها وەزیری بەریتانی پشتیوانی بەریتانیای بۆ عێڕاق دووپاتکردەوەکە لەپێناو پتەوکردنی ئەمن وئاسایشی وڵات و ئەداکردنی ڕۆڵێکی میحوەری لە بەرقەرارکردنی ئاشتی لەهەردوو ڕووی هەرێمایەتی ونێودەوڵەتیەوە.